به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕاشاتووده‌ی، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دوای ئه‌وه‌ی خوان گوایدۆ سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڤێنزۆئێلای وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئه‌م وڵاته ناسی داوای له نیکۆلاس مادرۆ کرد ده‌ست هه‌ڵگری ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌ی بێت.
ترامپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی کردووه ئه‌گه‌ر مادرۆ ده‌ست له کار نه‌کێشێته‌وه، ئه‌مریکا هه‌موو بژارده‌یه‌کی له‌به‌رده‌مدایه به تایبه‌ت بژارده‌ی سه‌ربازی.
هه‌زاران که‌س له به‌رهه‌ڵستکارانی نیکۆلاس مادرۆ، سه‌رۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا ڕۆژی رابردوو به بانگهێشتی خوان گوایدۆ، سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته هاتنه سه‌رشه‌قام.
................
300